بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە پەراوێزی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس و لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەمدواییەی ڕژیمی زایۆنی، ڕایگەیاند: دیارە ئەو ڕژیمە کەمی هێناوە.
لاریجانی بە ئاماژە بە گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ڕاشیگەیاند: ترامپ عەقڵی نییە، ببینێ گەلی ئێران، گەلێکی ئازا و بەهێز و بەئیرادەیە و تا ئەمریکا پەرە بە گوشارەکانی بدات، ورەی خەڵکیش زیاتر دەبێت.
ناوبراو هەروەها هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ڕەوتی ڕێپێوانەکانی ڕۆژی قودسی بە نیشانەی دەستەوەستانی و لاوازیی ئەو ڕژیمە لە بەرامبەر ورە و ئیرادەی گەلی ئێران زانی.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ڕەوتی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس، نیشانەی دەستەوەستان و لاوازیی ئەو ڕژیمە لە هەمبەر ورەی بەرزی گەلی ئێرانە.
News ID 58872
Your Comment